سپۆنسەری سناپچات

ئامانج هەڵبژێرە
شوێن
ڕەگەز
تەمەن
لە
بۆ
بە چ پارەی دەدەی ؟
چەن دۆلاری سپۆنسەر دەکەی ؟
$
دەتەوێ بۆ چەند ڕۆژ؟
1 ڕۆژ
کۆی گشتی بە دینار:
نرخی هەر دۆلارێک 1,800 دینار
(بۆ ئاسانکاری بە دینار بنووسە)
دینار
👁️ بینەری پێشبینیکراو:0 - 0
🎯 ئەنجامی پێشبینیکراو:0 - 0

⚖️ مەرج و یاساکانی کارکردن

ڕازیم بە مەرجی سڕینەوەی داتا

دەزانم کە هەرکاتێک کاتی سپۆنسەرەکەم تەواو بوو، هەموو داتا و ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ ڕەشدەکرێنەوە. بۆیە ئەگەر ئەنجامەکانم دەوێت، دەبێت پێش تەواوبوون پێتان بڵێم، ئەگەرنا دواتر مافی داواکردنیم نامێنێت.

مەرجی تایبەتمەندی و ئەکاونتەکان

تێگەیشتم کە من تەنها کڕیاری خزمەتگوزارییەکەم. لەبەر پاراستنی نهێنی کڕیارەکانی تر، هیچ مافێکم نییە لە ئێستا و داهاتوودا داوای بینین یان چوونەناو (ئەدمین)ی ئادس ئەکاونت، بزنس سەنتەر، پەیجەکان، یان ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایلی ئێوە بکەم.

مەرجی کێشە تەکنیکییەکانی کۆمپانیاکان

تێگەیشتم کە (ڕەزوان بزنس) تەنها سەرپەرشتیارە و خاوەنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پلاتفۆڕمەکانی ڕێکلام (وەک فەیسبووک، تیکtۆک، سناپچات، یان هەر پلاتفۆڕمێکی تر) نییە. بۆیە هەر هەڵەیەکی تەکنیکی (گڵچ) لەلایەن ئەو کۆمپانیایانەوە ڕووبدات، وەک خێرا خەرجبوونی پارەکە پێش کاتی خۆی، جیاوازی لە ئاماری بینەرەکان، یان هەر هەڵەیەکی تری سیستەمەکەیان، ئەوا لەدەرەوەی دەسەڵاتی ڕەزوانە. بەمەش ڕازیم کە بە هیچ شێوەیەک مافی داواکردنی گەڕاندنەوەی پارە یان قەرەبووکردنەوەم نابێت.

مەرجی نەبوونی گەرەنتی فرۆش

تێگەیشتم کە ئەرکی (ڕەزوان بزنس) تەنها گەیاندنی ڕێکلامەکەمە بە خەڵک و هێنانی بینەرە بەپێی بودجەکەم. من خۆم بەرپرسیارم لە جۆری کاڵاکەم، نرخەکەی، و شێوازی قسەکردنم لەگەڵ کڕیار. بۆیە ئەگەر ڕێکلامەکە بینەری هەبوو بەڵام نامە یان فرۆشم نەبوو، ئەوە پەیوەندی بە ڕەزوانەوە نییە و بە هیچ شێوەیەک مافی داواکردنی قەرەبوو یان گەڕاندنەوەی پارەم نابێت.

مەرجی یاساکانی پۆست و ڕەتکردنەوە

تێگەیشتم کە من خۆم بەرپرسیارم لەو وێنە و ڤیدیۆیەی دەینێرم بۆ سپۆنسەر. ئەگەر ناوەڕۆکەکەم پێچەوانەی یاساکانی فەیسبووک و تیکتۆک بێت (وەک کۆپی ڕایت، کاڵای قەدەغەکراو) و بەهۆیەوە ڕێکلامەکەم ڕەتبکرێتەوە یان پەیجەکەم کێشەی بۆ دروست ببێت، ئەوە لە دەرەوەی دەسەڵاتی ڕەزوانە و هیچ مافێکی سکاڵاکردنم لەسەری نابێت.

مەرجی ناردنی پاسوۆرد و سیکیوریتی

تێگەیشتم کە ناردنی پاسوۆرد لەسەر بەرپرسیارێتی و داواکاری خۆمە. ڕەزوان بزنس بە هیچ شێوەیەک بەرپرس نییە لە هەر کێشەیەک کە بەسەر ئەکاونتەکەدا بێت (وەک: هاکبوون، سوتان, دیسەیبڵ بوون، یان هەر جۆرە کێشە، سزایەک، یان زیانێکی تر بە هەر هۆکارێک بێت لە ئێستا و داهاتوودا). هەروەها دەزانم کە نابێت بەبێ پرسی ئێوە پاسوۆرد بنێرم، وە ئەرکی خۆمە دوای تەواوبوونی کارەکە پاسوۆردەکەم بگۆڕم. ئەگەر ئەکاونتەکەم لەدەست بچێت یان هەر گرفتێکی بۆ دروست ببێت، سەد لە سەد خۆم بەرپرسم و بە هیچ جۆرێک مافی سکاڵا و تۆمەتبارکردنی ئێوەم نابێت.

مەرجی فول ئەکسێس و بەرپرسیارێتی پەیج

تێگەیشتم کە پێدانی ڕۆڵی ئەدمین یان کۆنترۆڵی تەواو (Full Control/Access) بە ڕەزوان بزنس، تەنانەت ئەگەر لەسەر داواکاری خۆشیان بێت، تەنها بۆ ڕاپەڕاندنی کاری سپۆنسەرەکەیە. ئەوان خاوەنی پەیجەکە نین و بەرپرس نین لە خوێندنەوەی نامەکانم، پاراستنی نهێنییەکانم، یان هەر سەرپێچی و کێشەیەک کە ببێتە هۆی داخستن و سوتانی پەیج و ئەکاونتەکانم. لە ئەگەری ڕوودانی هەر کێشەیەکی تایبەتمەندی یان سزایەک لەلایەن پلاتفۆڕمەکانەوە لە ئێستا و داهاتوودا، خۆم بەتەواوی بەرپرسم و بە هیچ شێوەیەک مافی تۆمەتبارکردن یان سکاڵام لەسەر ڕەزوان بزنس نابێت.

مەرجی ڕاگرتن و گەڕاندنەوەی پارە

تێگەیشتم کە لە هەر کاتێکدا و بە هەر هۆکارێک بێت، دەتوانم داوا بکەم سپۆنسەرەکەم ڕابگیرێت. لەم حاڵەتەدا، تەنها ئەو بڕە پارەیەم بۆ دەگەڕێتەوە کە هێشتا سەرف نەکراوە. ڕازیم کە بە هیچ شێوەیەک ناتوانم داوای گەڕاندنەوەی ئەو پارەیە بکەم کە پێشتر لەلایەن پلاتفۆڕمەکانەوە سەرف بووە، و مافی داواکردنی هیچ قەرەبوویەکم نابێت.