ئامرازە زیرەکەکان و هاوکاری
وەڵامی پرسیارە باوەکان
❓ جیاوازی چییە گەر ئێوە ڕێکلامم بۆ بکەن یان خۆم بە کارتی خۆم بیکەم؟

با ڕاشکاو بین؛ جیاوازییەکە لە نێوان هەژماری بازرگانیی نێودەوڵەتیی ئێمە و هەژماری شەخسیی تۆدایە:

سەرئێشە و سووتانی پارە:
کاتێک بە هەژماری شەخسی کار دەکەیت، بەردەوام کێشەی حیساباتی دارایی و بڕینی ناڕوونت دەبێت. ئەگەر پارەی زیاتریش دابنێیت، سیستمەکە کتوپڕ بلۆکی دەکات، تەواوی پارەکەت دەفەوتێت و کۆمپانیاکەش وەڵامت ناداتەوە بۆ گەڕاندنەوەی. تەنانەت ئەگەر بگەڕێتەوە، متمانەی نزم دەبێت و تەنها ئەنجامی بێسوودت پێ دەدات، نەک کڕیاری ڕاستەقینە.
گەرەنتی بەردەوامی و پاراستنی سەرمایە:
مەترسی وەستانی سیستمی بازرگانیی ئێمە نزیکە لە سفر. ئەگەر بەهەر هۆکارێکی تەکنیکی کێشەیەکیش دروست بێت، کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا چارەسەر دەکرێت. تەنانەت ئەگەر کێشەکە درێژەش بکێشێت، ئێمە لەسەر ئەستۆی خۆمان و بە ئەکاونتی یەدەگ سپۆنسەرەکەت بۆ بەردەوام دەکەین؛ واتە لای ئێمە پارەکەت سەدا سەد پارێزراوە و نافەوتێت. بەڵام ئەگەر خۆت بە کارتی شەخسی بیکەیت، ئەگەری بلۆکبوون زۆر بەرزە و پارەکەشت دەڕوات.
کوالێتی کڕیار و زیرەکیی داتا:
سیستمەکەی ئێمە بینەری ڕاستەقینە و کڕیاری ئامادەت پێ دەدات، نەک تەنها بینینی بێسوود. لەبەر ئەوەی ئەکاونتی ئێمە بودجەی گەورە و بواری جیاوازی لەسەر سپۆنسەر دەکرێت، ئەقڵی دەستکردی سیستمەکە زۆر باشتر فێربووە کێ کڕیارە و کێ تەنها تێپەڕ دەبێت. بەڵام ئەکاونتی شەخسی تەنها بینەری سەرپێیی و کاتیت پێ دەدات کە ناتوانێت ببێتە کڕیار.
زیرەکی و پێشەنگیی بازاڕ:
ئەگەر هەژماری بازرگانیش بۆ خۆت بکەیتەوە، چونکە بودجەت کەمە، وەک کڕیارێکی بچووک سەیر دەکرێیت و تەنها لەسەر یەک بوار فێر دەبیت. بەڵام هەژماری ئێمە بەهۆی خەرجکردنی بودجەی گەورەی ڕۆژانە لەسەر چەندین بواری جیاواز، هەمیشە لە پێشەنگی بازاڕدایە؛ ئەمەش وا دەکات ئەقڵی دەستکردی هەژمارەکەمان زۆر زیرەکتر بێت لە دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە بە ڕاستی کڕیار و بەکارهێنەری ڕاستەقینەن.
بە یەک سپۆنسەر بڕیار نادرێت:
ئەگەر بەو بیرکردنەوەیەوە دێیتە لامان کە تەنها بە یەک سپۆنسەر بڕیار بدەیت، هەر لە ئێستاوە سپۆنسەر مەکە لامان. بۆ ئەوەی ڕاستی و هێزی سیستمەکەی ئێمە ببینی، دەبێت لانی کەم سێ پۆستی جیاواز سپۆنسەر بکەیت لامان، ئینجا بڕیار بدەیت. چونکە ئەنجامەکە بەستراوەتەوە بە ناوەڕۆک و جۆری بابەتەکەت, نەک تەنها داگیرساندنی ڕێکلامەکە.
لەدەستدانی کات و ئەزموون:
ڕێکلام تەنها داگیرساندنی دوگمەیەک نییە؛ کێشەی تەکنیکی، شەقبوونی سیستم و گۆڕانی بەردەوامی سیاسەتەکانی تێدایە کە ساڵانێک ئەزموونی دەوێت. ئەگەر کاتی خۆت بدەیتە ئەم ململانێیە، کاتت بۆ بەڕێوەبردنی کارەکەت و ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانی خۆت نامێنێت و لە کۆتاییدا بزنسەکەت لەدەست دەدەیت.